پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە: بە توندی سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین
لە پەیامێکدا، سەرۆک بارزانی بە توندی سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات و لە بەشێکی رایگەیاند، كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی :
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
كردەی ناڕەوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەك ناچێتە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕین و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. ئەمە برینداركردنی هەست و سۆزی تێكڕای موسوڵمانانی جیهانە و زۆر بە توندی سەركۆنەی دەكەین. ئەم جۆرە كردەوانە دژی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانە و خزمەتی گوتاری تاریكی و بڵاوكردنەوەی رق و كینە دەكات و لەسەر هەموو لایەك پێویستە رێگری لێ بكەن.
مسعود بارزانی
29ی حوزەیرانی 2023