ئەمڕۆ سەدرییەكان دێنەوە سەر شەقام و خۆپێشاندانی ملیۆنی بەڕێوەدەچێت
دوای ئەوەی پەناخوازێكی عێراقی لە سوید قورئانی پیرۆزی سووتاند، دوێنێ موقتەدا سەدر داوای سازكردنی خۆپێشاندانێكی ملیۆنی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و رەتكردنەوەی ئەو كارە كرد، بۆیە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی خۆپێشاندانەكە لەبەردەم باڵوێزخانەی سوید بێتە سازكردن.
لیژنەی تایبەتی خۆپێشاندانەكانی رەوتی سەدر رێنوێنییەكانی خۆپێشاندانی ملیۆنی ئەمڕۆی هەینی سەدرییەكانی بڵاو كردەوە، بەوەی لە سەعات پێنجی ئێوارە تا مەغریب لەبەردەم باڵوێزخانەكە دەبێت و هەڵكوتانی تیادا نییە، دەمامك ناكەن و ئاڵای سوید ناسووتێنن، تەنیا ئاڵای هاوڕە*گەزبازی دەسووتێت، ئاڵا و دروشمی سەدرییەكان بەرز ناكەنەوە.