به‌تۆمه‌تی كاری سیاسی، ئێران 10 كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سێداره ده‌دات
ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز رایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌مه 2ی ئاب، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی ته‌وحیدی و جیهادی، به‌رپرسانی ئێرانی 21 كه‌سیان له به‌ندینخانه‌ی گه‌وهه‌ر ده‌شتی له كه‌ره‌ج له سێداره داوه.
به پێی هه‌واڵی ئه‌م كه‌ناڵه، ته‌واوی له‌سێداره‌دراوه‌كان زیندانی سیاسی سوننی بوونه و به‌تۆمه‌تی تیرۆر و كوشتن تۆمه‌تباركراون و پێكه‌وه له سێداره دراون.
به پێی زانیاریه‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی ئه‌و ووڵاته، ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له نێو كوزراوهكان هه‌ن بریتین له 10 كه‌س و بڕیاره له داهاتووێكی نزیكدا 17 زیندانیكراوی دیكه‌ش له ئێران له‌سێداره بدرێن و ژماره‌یه‌كیش له‌و زیندانی كراوانه كوردن.