مەسرور بارزانی: میحوەری پردێ رۆڵی سەرەکی هەبوو لە پوچەڵکردنەوەی پیلانی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر
ئەمڕۆ هەینی 30ـی حوزەیرانی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی جەژنەپیرۆزە لە پێشمەرگەکان سەردانی میحوەری پردێی کرد، و رایگەیاند، “میحوەری پردێ میحوەرێکی زۆر سەرەکی بووە بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی کە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کرا ئێره رێگربووە لەوەی کەوا ئەم پیلانە چەپەڵە سەر بکەوێت و قەوارەی کوردستان تێکبدات.
“پابەندین بە دەستووری عێراق، دەمانەوێت لە رێگەی دەستوورەوە ماددەی 140 جێبەجێبکرێت و “داکۆکیش لەسەر مافە دەستوورییەکانی خۆمان دەکەین.”
“لە سایەی زەحمەت، خەبات و ماندووبوونی ئێوە، خەڵک لە ماڵەکانی خۆیان جەژن دەکەن. ئێوە سەنگەرەکانتان پاراستووە، کوردستانتان پاراستووە، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین بە ئارامی و خۆشی جەژن بگێڕین، بەڕاستی ئەمە جێی دەستخۆشی هەموو لایەکە.”
هەوڵی ئەوە دەدەین شتەکان بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێت، ئەگەر تەعەداو غەدریشمان لێکرا ئەوا بە پشتیوانی خوا و بوونی ئێوە، تا دوا هەناسە بەرگری لە خاک و نیشتمان و کەرامەتی ئەم گەلە دەکەین.