مامۆستایه‌كی زانكۆ: میدیای سلێمانی دەیەوێ تاوانی سوتاندنی قورئانی پیرۆز بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی هەولێر بقۆزێتەوە
رزگار عیسا كۆچه‌ر، مامۆستای زانکۆ رایگەیاند: دوو رۆژە به به‌رده‌وام له میدیای سلێمانییەوە كه به‌شێكی زۆریان سه‌ر به یەكێتین و بۆ چەواشەکردنی خەڵک به‌كار ده‌هێنرێن، زۆر جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی سوتاندووه، مه‌سیحی بووه، ئه‌مه ته‌نیا ئامانجه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان به‌تایبه‌ت پێكه‌وه ژیانی مه‌سیحی و ئیسلام له هه‌ولێر و هەرێمی کوردستان تێك بده‌ن و ئامانجداره.
ئەو ماموستایەی زانکۆ زیاتر دەڵێ: بە روونی دیارە کە یه‌كێتیی و میدیای سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی شكستیان هێنا له‌وه‌ی ده‌ست بگرن به‌سه‌ر كورسیی پێكهاته‌كان له هه‌ولێر و كه‌ركووك و موسڵ، ئێستا پیلانی تێكدانی دۆخه‌كه‌یان داناوه و به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دروستكردنی ناكۆكیی ئاینییه، تەنیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی بڵێن له سه‌رده‌می کابینەی نۆیەمدا پێكه‌وه ژیان له كوردستان تێكچووه، کە راستییەکە تەواو پێچەوانەیە.
روونیشی کردەوە: بە روونی دیارە کە یه‌كێتیی و میدیای سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی شكستیان هێنا له‌وه‌ی ده‌ست بگرن به‌سه‌ر كورسیی پێكهاته‌كان له هه‌ولێر و كه‌ركووك و موسڵ، ئێستا پیلانی تێكدانی دۆخه‌كه‌یان داناوه و به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دروستكردنی ناكۆكیی ئاینییه، تەنیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی بڵێن له سه‌رده‌می کابینەی نۆیەمدا پێكه‌وه ژیان له كوردستان تێكچووه، کە راستییەکە تەواو پێچەوانەیە.