كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەست بە تۆماركردنی ناوی كیانە سیاسییەكان دەكات

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە فەرمانگەی کاروباری حیزب و کیانە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دەستی کردووە بە وەرگرتنی داواکارییەکانی تۆمارکردنی هاوپەیمانییەکانی هەڵبژاردنەکان کە خوازیاری بەشداریکردنن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنە كوردستانییەكانی تر بڕیاریان داوە لەکەرکووك و گشت ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستاندا بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بكەن و لە 18ـی کانونی یەکەمی 2023 بەڕێوەدەچێت.

Back to top button