نزیكەی 144 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر تەنیا لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا، نزیكەی 144 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق سەردانی شاری هەولێریان كرد.
دلێر محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، رایگەیاند: تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، بە نزیكەی 144 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كرد كە ئەو ژمارەیە پێكهاتووە لە گەشتیارانی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و تەنانەت گەشتیاری وڵاتانی دیكەشی تێدایە.
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران دەڵێت: ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ شاری هەولێر بە نزیكەی یەك لەسەر سێ زیادی كردووە، ئەمەش بۆ ئەو پلانە دەگەڕێتەوە كە سەبارەت بە گەشتوگوزار گیراوەتەبەر.
سەبارەت بە ژمارەی مۆڵەتەكانی گەشتیاریش، دلێر محەمەد گوتی: 1350 مۆڵەت لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر هەیە.