دوای تەرخانکردنی 20 ملیار دینار لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە؛ گرفتی کەمئاوی لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 20 ملیار دیناری بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەمئاوی لە هەولێر تەرخان کرد، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر وردەکاری جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی خستووەتەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 02ـی 07ـی 2023 ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بە بڕیاری مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى چارەسەرکردنى کێشەکانى وشکەساڵى و گرفتى کەمئاوی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، ڕەزامەندى درا بە تەرخانکردن و خەرجکردنى گوژمەى (20 ملیار دینار) بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کەم ئاوی لە ههولێر.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو بڕەپارەیە بەمشێوەیەى لاى خوارەوە تەرخان کراوە:-
– تەرخانکردن و خەرجکردنى بڕى (6 ملیار دینار) وەک بودجەى تەنگەتاوى بۆ دەربازبوون لە سێ مانگى هاوینى ئەمساڵ بۆ مانگەکانى (7، 8، 9) و بۆ هەر مانگێک (2 ملیار دینار).
– پێشتریش سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندى دابوو لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنى بڕى (16 ملیار دینار) بۆ سەرجەم ئەو پڕۆژە و کارانەى کە لە چوارچێوەى بەرنامە و پلانى پارێزگاى هەولێر لەپێناو چارەسەرکردنى کێشەکانى وشکەساڵى و گرفتى کەمئاوى لە بهشێک له گهڕهكهكانی شارى ههولێر و قەزا و ناحییە و گوند و ناوچەکانى دیکەی سنوورى پارێزگاى هەولێر پێشکەش بە ئەنجومەنى وەزیران کرابوون.