کچە قوتابییەکی کورد لە رووسیا پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت و خەڵات دەکرێت

کچە قوتابییەکی کورد لەسەر ئاستی مۆسکۆی پایتەختی وڵاتی رووسیا پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت و وەزارەتی پەروەردەی رووسیا رێزلێنانی پێدەبەخشێت.

قوتابی لینا شێرزاد حەمەدەمین لەسەر ئاستی مۆسکۆی پایتەختی وڵاتی رووسیا یەکەم بووە، لەبەرامبەردا وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە میدالیای زێڕ و خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشیوە.

ئازاد حەمەدەمین، کە دەکاتە مامی ئەو کچە قوتابییەکە رایگەیاند، دڵخۆشی خۆی بە سەرکەوتنی برازاکەی دەربڕی و ئاماژەی بەوەش دا کە جگە لە وەرگرتنی میدالیا و خەڵاتی رێزلێنان، کورسییەکی خوێندنی بێ بەرامبەری لە زانکۆی باڵای ئابووری رووسیا بۆ دابین دەکرێت.

Back to top button