وەزارەتێک ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی راگەیاند
وەزارەتی كار و كاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست راگەیاند و لەماوەی پێنج رۆژ فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاین پڕ دەکرێتەوە
لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی كار و كاروباری کۆمەڵایەتی کە وێنەیەکی دراوە بە دەزگای میدیایی خواکوڕك تێدا هاتووە:” پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (2193) لە 2023/5/29 و فەرمانی وەزاری وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (827) لە 222023/6/1 ، رایدەگەیەنێن كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر (كارگێری) و بڕوانامەی (بەكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (ددان، دەرمانساز، شیكاری ، یاسایی، ژمێریاری، دەروونی، كۆمەڵایەتی، ئایتی، وەرزشی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (دبلۆم) بۆ پسپۆریەكانی (چارەسەری سروشتی، ئایتی، كارگێری، ژمێریاری، شیكاری) و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی) بۆ ناونیشانی (پیشەیی) و هەڵگرانی بروانامەی (ناوەندی) بۆ پیشەی (شوفێری، چاودێر) و بڕوانامەی (سەرەتایی) بۆ پیشەی (كارگوزار، شۆفێر).
دامەزراندنەکە بۆ سەنتەری شیاندنەوەی ئالودەبووانی ماددەی هۆشبەر و كارتێكارە عەقلیەكان سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی ،
مەرجەکانیش بەپێی راگەیێندراوەکە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان (20 بۆ 40) ساڵ بێت و دانيشتووى شاری هەولێر بێت.
تێبینی / پدكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (5) رۆژ لە رێكەوتی 22023/7/3 تا 2023/7/7 .
لە رێگەی ئەم لینكەوە: https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSd71y8LIZWyc6sKZb2tdf7zD8wiYm3ZYJbBZ47SQbaGk5JEdA/viewform?usp=sharinghttps://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSd71y8LIZWyc6sKZb2tdf7zD8wiYm3ZYJbBZ47SQbaGk5JEdA/viewform?usp=sharing