ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی گۆڕان : بەرپرسانی یەكێتی بۆ ئەوەی دزییەكانی خۆیان پەردەپۆش بكەن، پەلاماری پارتی دەدەن“
دوای ئەوەی لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ مەكتەبی رێكخستنی حیزبەكەیدا، قوباد تاڵەبانی حیزبەكەی بە پارێزەری قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی وەسف كرد، ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە وەڵامی دەڵێت: ئەو یەكێتییەی ئێستا بانگەشەی پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات، چەند هەفتەیەك لەمەوبەر لە بەغدا هەوڵی جیاكردنەوەی سلێمانی لە هەرێمی كوردستان دەدا.
دڵشاد ره‌شید مه‌لا، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، گوتی: ”چه‌ند پرسیارێك هه‌یه له قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین، هیوادارین وه‌ڵامه‌كه‌مان ده‌ست كه‌وێت. یه‌كه‌م: كوا داهاتی مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان و شوشمێ و سه‌یرانبه‌ن؟ پاره‌كانیان بۆ كوێ ده‌چێت؟ ماقووڵه پارێزگایه‌ك شەش ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌بێت، داهاتی بەشی ئەوە نەكات كە نیوه‌ی چاره‌گێكی مووچه‌ی ئه‌م شاره‌ی پێ بدرێت؟ دونیا هاواری لێ هه‌ڵساوه بۆ دزی و گه‌نده‌ڵیی ده‌روازه‌كانی سلێمانی، كه‌چی قوباد تاڵه‌بانی بێده‌نگه و باسی عەدالەتی دارایی دەكات، مه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته نییه؟
ئەو بەرپرسەی گۆڕان لە پرسیاری دووه‌م دەڵێ: كاك قوباد زه‌وییه ئاڵتوونییه‌كانی سلێمانی چی‌یان لێ هات؟ كه به هه‌زاران دۆنم زه‌وی و ره‌ز و باخی خه‌ڵكن و دراون به دژه‌تیرۆر و به‌سه‌ر كادیر و ئه‌ندامانی خۆیان دابه‌ش كراون و هه‌زاران سنۆبهرتان له‌پێناو پرۆژه‌كانی خۆتان بڕیوه‌ته‌وه، ئێوه ئه‌سڵه‌ن كێ رێگای پێداون خۆتان به خاوه‌نی ئه‌م سلێمانییه بزانن، تا ئاوا زه‌وییه‌كانی تاڵانفرۆش بكه‌ن؟ ئێوه جوانییه‌كانی ئه‌م شارەتان بۆ پاره فرۆشتووه، هه‌رچی زه‌وی و باخ و شوێنه‌واری كۆنی ئه‌م شاره هه‌یه له‌ژێر ره‌حمه‌تی له‌ناوچووندان، تا كه‌ی ده‌ستتان له قورگی سلێمانی ده‌رنایه‌ت؟“
هەروەها لە سێیەمین پرسیاریدا، سەركردەكەی گۆڕان بە قوباد تاڵەبانی دەڵێت: ”پارەی ئاو و كاره‌با و چه‌ته‌گه‌ریی به‌رپرسانتان له وه‌رگرتنی سه‌رانه له بازرگان و خاوه‌ن كاره‌كانی ئه‌م شاره كوا؟ به ناوی جۆراوجۆره‌وه پاره و سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، ده‌ی پاره‌كان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكومه‌ت با خزمه‌تی ئه‌م شاره‌ی پێ بكرێت، كوا پاره‌ی كاره‌با و ئاو و پاره‌ی خزمه‌تگوزاریی گشتی؟ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ت كه سه‌رۆكی حكومه‌ته راست ناكه‌یت، له‌گه‌ڵی داده‌نیشیت و پۆست بۆ كادیرهكانت له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی وه‌رده‌گریت، له‌ملاشه‌وه پاره‌ی حكومه‌ت ده‌ده‌یته حیزبه‌كه‌ت و شه‌ڕی راگه‌یاندنی پێده‌كه‌یت.“
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان پرسیاری دیكەش لە قوباد تاڵەبانی دەكات و دەڵێت: ”كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و به‌رپرسانی یه‌كێتی تۆزێك زۆر نا، له خه‌می گەڕانه‌وه‌ی شكۆی یه‌كێتی دەبن؟وه‌ڵاهیی بۆ شكۆی یه‌كێتی باش نییه كه به‌م شێوه‌یه بێت، قوباد تاڵه‌بانی له‌پێشه‌وه موجامه‌له‌ی كاك مه‌سرور بارزانی ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆست بۆ حزبه‌كه‌ی، كه‌چی له سلێمانییه‌وه خه‌ریكی دروستكردنی په‌یج و جنێون به‌م و به‌و، یه‌كێتی ئێستا كه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كات، كه پارێزگاری له قەواره‌ی كوردستان بكات؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوون له به‌غدا ویستیان ئه‌م شاره جیا بكه‌نه‌وه؟“
لە كۆتاییشدا دڵشاد ره‌شید مه‌لا گوتی: ”پاره‌ی سلێمانی ده‌برێت و له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی ئه‌م شاره ده‌درێته كۆمه‌ڵێك دز و سه‌رسه‌ری و ماستاوچی، هه‌رچیی خه‌ڵكی ئه‌م شارهیە باجی ئه‌و دزانه ده‌دات، له‌ملاشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دزییەكەیان په‌رده‌پۆش بكه‌ن، په‌لاماری پارتی ده‌ده‌ن، خه‌ڵك ئه‌م راستییانه ده‌زانێت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن، تا قوباد تاڵه‌بانی پاره‌ی دزراوی سلێمانی نه‌هێنێته‌وه، كه‌س باوه‌ڕ به یه‌ك قسه‌ی ناكات.“