شاندێکی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ سەردانی وڵاتێکی گرنگی عەرەبی دەکات
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە:” ئەمڕۆ سێشەممە 2023.7.4، شاندێکی پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامێتی جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر و ژماریەکى تر لە وەبەرهێنەر و پیاوانى کار، سەردانی سعوودیە دەکەن.
ئەوەش خراوەتەروو کە :” شاندەکە بەئامانجى ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتەکە، سەردانی شانشینی عەرەبی سعوودیە دەکات و لەگەڵ وەزیری بازرگانی، وەزیری وەبەرهێنان، ئەمیری ریاز و نوێنەرانی کۆمپانیا سعودییەکان کۆدەبنەوە.
شاندەکەی پارێزگای هەولێر چوار رۆژ لە سعوودیە دەمێننەوە و هانی کۆمپانیا سعودییەکان دەدەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بێنە هەولێر و هەرێمی کوردستان.