لەهەولێر سێ دەریاچە و 28 پۆند دروست دەکرێت

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند :” لەهەولێر، پڕۆژەی دروستکردنی سێ دەریاچە کاری لەسەر دەکرێت، پڕۆژەکە دەرخستە و هەموو ئامادەکارییەکى بۆ کراوە و رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ پێداچوونەوە و بڕیار لەسەردان.

پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند:” ساڵانی رابردوو پلانێک ھەبوو سێ دەریاچە لە شاری ھەولێر دروست بکرێن، ئێستاش پڕۆژەکە بەردەستە و پێیدا چوونەوەى بۆکراوە بۆ جێبەجێکردنى و رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوە تا بڕیاری لەسەر بدرێت.

پڕۆژەکە دروستکردنى سێ دەریاچەی گەورەیە و بڕیارە ئاوی لە زێی گەورە یان ئاوى لە بەستۆڕە بۆ دابین بکرێت و بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر شارى ھەولێر.

جێگەى باسە، بێجگە لەو پڕۆژەیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە زیاتر لە 20 پۆند لە سنووری پارێزگاى ھەولێر جێبەجێ بکات و لەوانەش 21 پۆند بڕیاریان بۆ دەرچووە، 7 پۆندی دیکەش پەسەندکراون و دەچنە بواری جێ بەجێکردن.

Back to top button