خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە
وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، خشتهی پله بهرزكردنهوهی نهورۆزی ساڵی 2022ـی گهڕاندهوه و ئهمڕۆیش پلهی سهربازی چهندان عهمید بۆ لیوا بهرز كرایهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی 7ـی 2023، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی 2022ـی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت و فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوو.
ئاماژە بەوەش کراوە کە فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پیرۆزبایی لە ئەفسەران کرد و رایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین، بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی 70 و 80ش وەک دیوانی وەزارەت، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەربچێت.
روونیشکراوەتەوە، سەرۆکی ئەرکان دڵنیاییدا کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی ئەیلوولی ساڵی 2022 و نەورۆزی ساڵی 2023ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت.