دەست بە دابەشکردنی شەشەم بەشە خۆراکی هاووڵاتییان دەکرێت و برنجی تایلەندی لەگەڵە

هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی شەشەم بەشە خۆراکی هاووڵاتییان دەکرێت و برنجی تایلەندی لەگەڵە

ئەسیر غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق دڵنیایی دایە هاووڵاتییان لەسەر بەردەوامی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە و ئاماژەی بەوەدا کە بڕێکی باش خۆراک عەمبار کراوە و، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتییان دەکرێت.

بە قسەی وەزیری بازرگانی بێت ئەوە شەشەم بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییانە دابەش بکرێت، بۆ ئەم مانگەش بڕیارە برنجی تایلەندی دابەش بکرێت.

Back to top button