بەرپرسێکی باڵای پە*کە*کە لە سلێمانی کوژرا
میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگری تورکیا بەرپرسێکی پە*کە*کە لە شاری سلێمانی دەکوژن کە بڕیاری لەسەر کوشتنی دیپلۆماتکاری تورکیا، عوسمان کۆسە داوە.
دەزگای هەواڵگریی تورکیا – میت رایگەیاند، لە سلێمانی کەسێکیان بەناوی جەلال کایا کوشتووە کە بەرپرسی هەواڵگریی پە*کە*کە بووە و پیلانداڕێژەری ئۆپەراسیۆنی کوشتنی عوسمان کایا، دیپلۆماتی تورکی بووە لە ساڵی 2019 لە هەولێر.”