وەزارەتی دارایی ژمارەیەک فەرمانبەر ئاگادار دەکاتەوە
لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو فەرمانبەرانە ئاگادار دەکاتەوە کە داواى پێدانى مۆڵەتى خوێندنیان کردووە دواى دەرچوونى ئەنجامى تاقیکردنەوەکان.
لە ئاگادارییەکەی وەزارەتی دارایی دا هاتووە: “ئەو فەرمانبەرانەى داواى پێدانى مۆڵەتى خوێندنیان کردووە، لە ماوەى دوو هەفتە دواى دەرچوونى ئەنجامى تاقیکردنەوەکان ئەو فەرمانبەرانەى لە تاقیکردنەوە دەرچوون سەردانى لیژنەى پێدانى مۆڵەتى خوێندن بکەن لە دیوانى وەزارەتمان”.