وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی هاوپەیمانان رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوانیان تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ 5ـی تەمووزی 2023، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بەڕێوەبەری گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، پێشوازییان لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پڕۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەژێر رۆشنایی خاڵەکانی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بە مەبەستی هەرچی زوو رێکخستنەوە و یەکخستنی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

Back to top button