مێتا تۆڕێکی نوێی کۆمەڵایەتی خستە بازاڕ و هەڕەشەی راستەقینە لە تویتەر دەکات

لە لایەن کۆمپانیای مێتا لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام ئەپڵیکەیشنی “Threads”ی خرایە بازاڕەوە کە مەترسی راستەوخۆی لەسەر پلاتفۆرمی تویتەر دروست دەکات .

ئەپڵیکەیشنە نوێیەکە لە چوار کاتژمێری یەکەمی خستنەبازاڕی نزیکە پێنج ملیۆن بەشداریکردنی تۆمارکردووە، بەگوێرەی قسەکانی مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مێتا لە رێگەی… هەمان پلاتفۆرمی نوێ.

لە Threads، بەکارهێنەر دەتوانێت دەقەکان، لینکەکان، وەڵامی بەکارهێنەرانی دیکە بداتەوە، یان دووبارە بڵاویان بکاتەوە، بە هەمان خێرایی پلاتفۆرمی مایکرۆ بلۆگکردنی تویتەر کە خاوەندارێتییەکەی ملیاردێری ئەمریکی ئیلۆن ماسکە .

Back to top button