کێشەی جووتیارانی دیبەگە و کەندێناوە و چیای قەرەچووغ و سەرگەڕان و تۆبزاوە چارەسەر کرا.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت:” کێشەی جووتیارانی دیبەگە و کەندێناوە و چیای قەرەچووغ و سەرگەڕان و تۆبزاوە چارەسەر کرا.

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:” دواى گەیشتنی سکاڵای جووتیارانی دیبەگەو کەندێناوە و بناری چیایی قەرەچووغ بەوەی زیاد لە ١٥ رۆژە رێگریان لێدەکرێت لە وەرگرتنی گەنمەکانیان ، پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق کرد و ئەو ناعەدالەتیەمان گەیاندە بەغدا دوا جار سەر لە بەیانی ئەمرۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی کرد کە فەرمانی داوە ئەو گەنمە وەربگیرێت و کێشەکەیان کۆتایی پێ بێت .

گوتیشی :” هەرلەبارەی سەرگەڕان و توبزاوەش بڕیاری دروست کردنی لیژنەیەکی باڵا درا بۆ ئەوەی بەپەلە سەردانی ئەو ناوچەیە بکەن و سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم جووتیاران هەڵبگیرێت .

Back to top button