د. شاخەوان عەبدوڵڵا: كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنی گه‌نمی جووتیاران له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر كرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ـی 6ـی 2023، د. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) رایگه‌یاند: دواى گەیشتنی سکاڵای جووتیارانی دیبەگە و کەندێناوە و بناری چیای قەرەچوغ، كه گوایه زیاد لە 15 رۆژە، لە وەرگرتنی گەنمەکانیان رێگریان لێ دەکریت، پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق کرد و ئەو ناعەدالەتیەمان گەیاندە بەغدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق، پەیوەندی کرد، کە فەرمانی داوە ئەو گەنمە وەربگیرێت و کێشەکەیان کۆتایی پێ بێت.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، لەبارەی ناوچه‌كانی سەرگەڕان و تۆبزاوە، بریاری دروست کردنی لیژنەیەکی باڵا دراوه، بۆ ئەوەی بەپەلە سەردانی ئەو ناوچانه بکەن و سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم جووتیاران هەڵبگیرێت.