رێبوار تاڵەبانی: نابێت سەرجەم کێشە و بەرپرسیارێتییەکان رووبەڕووی کابینەی نۆیەم بکرێنەوە

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان بەشێکن لە هەرێمی کورستان و سنووری هەرێمی کورستان لە بەدرە و جەسانەوە دەستپێدەکات تا شنگال.

راشیگەیاند، بەتەواوی لەگەڵ قسەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەرێمی کوردستانە کە نابێت سەرجەم کێشە و بەرپرسیارێتییەکان رووبەڕووی ئەم کابینەیە بکرێنەوە، بەڵکو دەبوو کێشەی کەرکووک لە ساڵی 1992ـوە چارەسەربکرایە.

رێبوار تاڵەبانی گوتیشی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکان، داوامان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، بەڵام ئەوان بە ئێمەیان گوت، ئەو بابەتە بابەتێکی ناوخۆییە و ئێمە دەستێوەردان لە بابەتی ناوخۆیی ناکەین.

بە گوتەی رێبوار تاڵەبانی، ئەو 13 خاڵەی حکومەتی عێراق لە کارنامەکەیدا بەڵێنی جێبەجێکردنی داوە، شەش مانگە وەک خۆی ماوەتەوە جگە لە کاراکردنەوەی لیژنەی باڵای ماددەی 140، کە ئەویش یەک کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.

Back to top button