لەسەر رفاندنی د. ئالان، خانەوادەکەی هاتنە دەنگ و دەڵێن بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی و بێ فەرمانی دادگا رفێنراوە

دوای ئەوەی دوێنێ پێنجشەممە، لە سەر رێگای سیتەک – سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێلی کۆماندۆ و دژە تیرۆری یەکێتی رێگە بە دکتۆر ئالان فەرەیدون، سەرۆکی پێشووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەگرن و دەیڕفێنن، ئەمڕۆ  خانەوادەکەی هاتنە دەنگ و دەڵێن بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی و بێ فەرمانی دادگا رفێنراوە

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەک لە خانەوادەی دکتۆر ئالان فەرەیدون رایگەیاند، دکتۆر ئالان لەگەڵ شۆفێرەکەی چوونەتە سیتەک بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەیەکدا، بەڵام لەو رێگەیە لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلی کۆماندۆ و دژە تیرۆری یەکێتی رێگەیان پێگیراوە و بردویانن.

گوتیشی:” بە لۆکەیشنی مۆبایلەکەی زانیمان کە مۆبایلەکەی لە هێزەکانی حەفتایە لە فەرماندەیی، کاتێکش پەیوەندیمان بە فەرماندەییەوە کرد گوتیان لای کۆماندۆیە.

ئاشکراشیکرد، هیچ هۆکارێکیان پێ نەوتوون سەبارەت بە دەستگیرکردنی و فەرمانی دادگاشیان پێ نەبووە، هەروەها هیچ بەڵگەیەکیش نەبووە کە بە گەندەڵی تۆمەتبار کرابێت و ئێستاش مامۆستای زانکۆی سلێمانیە.

بە گوتەی خانەوادەکەی، ئەو کارە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی کراوە.

Back to top button