لە سنووری سلێمانی دوو پێشمەرگەی حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستڕێژی گوللـەیان لێ کراو گیانیان لەدەستدا
لە قەڵادزێ دوو پێشمەرگەی حیزبێکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستڕێژی گوللـەیان لێ کراو گیانیان لەدەستدا
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، سێ پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە دوێنێ بۆ سەیران چووبوونە گوندی هەڵشۆی دەڤەری قەڵادزێ، شەوی رابردوو لەلایەن کەسێک بە ناوی رەسوڵ ئازەرەخش دەستڕێژی گولـلەیان لێ کرا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە بە ناوەکانی لوقمان گەرگوولی و سەرباز چاوشین گیانیان لەدەستداوە.