وەڵامێك بۆ گوتارەكەی موراد قەرەیلان
چاودێرێك
وتارەكەی موراد قەرەیلان كە لەڕۆژی نەورۆز لەبەر باران خوێندییەوە گوایە تەحەدای بەھێزی سروشت و ھەموو دونیاش دەكەن ، لەھەقیقەتدا ناوەڕۆكی قسەكانی قەرەیلان سیاسەتی شەڕخوازانەی پەكەكەیە، كە دەیەوێت لەو ناوچانەی لێیەتی خۆی بسەپێنێت، چی لە شنگال بێ یان مەخمور و شوێنەكانی تر وەك قەندیل زنجیرە چیاكانی تادەگاتە ھەورامان و كەركوك دەیەوێت نەكشێتەوە، ھەروەھا دەیەوێ تەنگ و چهڵەمە دروست بكات.
پەكەكە دەیەوێت وردە وردە خۆی بسەپێنێ و بیسەلمێنێ وەكو لایەنێكی جددی لەناو ھەرێمی كوردستاندا گوایە خەڵی دیكەو حزبەكانی دیكەش پشتی دهگرن، بەداخەوە یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵیش بەدوای ھەر گێژەڵۆكەیەكدا دەگەڕێن كە كێشەیەك دروست بكات بۆ سەرۆك بارزانی و پارتی و پرسی سەربەخۆیی.
لەھەموو حاڵەتێكدا پەكەكە لە لیستی تیرۆر دایە، ناتوانێ لەناو ھەرێمی كوردستان كە ھێزەكانی نێودەوڵەتی لە دژی تیرۆر شەڕ دەكەن پەكەكە ببێتە لایەنێك، وە ئەم چەتە نێودەوڵەتییەی كە پەكەكە خۆی پێشنیاركردووەو دەیەوێت مامەڵە بەو چەتەییەی خۆییهوه بكات لەھەموو بوارێكدا نایخوات چونكە دەبێ ئێمە بزانین و ئەوانیش باش دەزانن له لیستی تیرۆردانە، ئەوان لەسەر ئاستی دونیا بە تیرۆرست ھەژمار دەكرێن.
بۆیە لەو یارییەی كە دەیكەن و بەو عەقڵەی كە بەتەنیا لەنێو دوو بەرددا دانیشتوون و دونیا نابینن لەكۆتاییەكەیدا سەریان خراپ بەبەرد دەكەوێت و دەكەونە تەڵەی ئەو جموجوڵە فێڵبازی نانیشتیمانییانەی خۆیان.
ئەوەشی كە پەیوەندی بە شنگال و ئێزیدیانەوە بێت ئەوەی قەرەیلان گووتی زۆر ناڕاستە، ئێزیدی فشاریان بۆ نەھاتووە، ئەوە پەكەكەیە ئێزیدی بەكار دەھێنن، ئەوانن ھانی ئێزیدییەكان دەدەن كە بڵێن ئێمە عێراقین و عەرەبین و كوردنین، یان كوردنین و ئێزیدین و لەوناوچەیە پشێوی دەنێنەوەو دەیانەوێت بە زۆری و زۆرداری شنگال بكەنە بەشێك لە ڕۆژئاوا، كە بووبە بەشێك لە ڕۆژئاواش دەبێتە بەشێك لە پرۆژەی ئێرانی و ئەو كاتە شنگال بەكاردەھێنن لە دژی ھاوپەیمانان، بۆیە ھەموو كەس ئەو جموجۆڵەی پەیەدە كە ھەر پەكەكەیە، ناتوانن نە فێڵ لە كوردستان بكەن نە لە ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپاش بكەن.
ھەموو ھەوڵی پەكەكە سوككردن و لەباربردنی پرۆسەی سەربەخۆیی و شێواندنی ناوناوبانگی كوردە لە ھەموو جیھان و دەیانەوێت وەھا لە دونیا بگەێنن كە كورد داواكاری سەربەخۆیی نیە و سەربەخۆیی ناوێت، ئەو بیرۆكەیەی خۆسەری دیموكراتیەی و دۆستی گەلان و ئەو جۆرە قسە بێمانایانە بەگوێی جیھان و بەگوێی كوردیشدا بسەپێنن.
ناوەڕۆكی سیاسەتی پەكەكە لەكوردستانی باكووری كوردستان دەركەوت، كە پرسی كوردیان لەباربرد و لەنەورۆزی ئەمساڵدا ناچاربوون لەسەر زاری ئەحمەد تورك ببپاڕێنەوە كە ئاشتی بگەڕێتەوە، ئۆردوگانیان بەھێزكرد و خۆیان دۆڕاندو كوردیشیان لەخەمدا نوقمكرد، لە ڕۆژئاواش ھەمان كاردەكەن.
ئێستا دەنگێكی بێ بەھان بەبێ داواكاری لە دژی دەچنە ھەر ھاوپەیمانەتییەك، ئێستاش ئەگەر ئەوان دەستیان بڕوات و بەردەوام بن ڕۆژئاوای كوردستانیش وەكو دهرفهته سیاسییهکانی باكووری كوردستان لەناو دەبەن .
ھەرئەوەن كە ئێستا لە ڕۆژئاوا ناھێڵن نەورۆز بكرێت كە یەكێك لە ناسنامەكانی كورد نەورۆزە، ئینجا لەجیاتی كوردستانی ڕۆژئاوا ھەر ناوی ڕۆژئاوایان داناوە كە ئەوهش سڕینەوەی ناوی كوردە، لەباكووری كوردستانیش بەھەمان شێوە ناوی كوردیان سڕیوەتەوە، دەیانەوێت لەسەر ڕۆژھەڵاتی كوردستانیش تەنھا ڕۆژھەڵات دابنێن، ھەرێمی كوردستانیش بە باشوور بەوشێوەیەش شتێك نامێنێ بەناوی كوردستان، ئەوە لەھەوڵە ئایدۆلۆژییەكانی پەكەكەیە، نەورۆز نەمێنێ و ناوی كوردستان نەمێنێ، چوارپاچەكە ناسنامەیان بگۆڕدرێ ھاوكاری یەكتر نەكەن و چارەنووسی ھاوبەشیان نەبێت و یەك نەگرنەوە، ئینجا دوای ئەوە بە دنیا بڵێن كێشەیەك بە ناوی كێشەی كورد نیە بەڵكو خۆسەریا دیموكراتیك و دۆستی گەلان ھەیە.
ئینجا لەپاڵ ئهوەدا لە پرۆژەی ئێرانی بەردەوام بن و ئێزیدیەكانیش بكەنە سوتەمەنی ئەوەی كە تەنیا چیای شنگالیان بكەوێتە دەست بۆئەوەی بۆ ئارمانجی ئێران بەكاریبھێنن.