بەرپرسێکی باڵای سەربازی یەپەگە و دوو یاوەری کوژران

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەپەگە لە مەنبج دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای سەربازی و دوو یاوەری کوژران

بە گوێرەی زانیارییەکانی کە دژەتیرۆری کوردستان، لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تەمموزی 2023 کاتژمێر 12:30ی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەپەگە لە ناوەندی شاری مەنبج لە رۆژهەڵاتی حەلەب لە سووریا دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە هەیسەم ئەبوودەحام، فەرماندەی بەتالیۆنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبج لەگەڵ دوو یاوەری کوژران.

Back to top button