شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان کاتی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا راگەیاند و ئاشکرای کرد کە له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیار وایه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و ده‌ست به هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه بكرێت.
دەشڵێت، هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای تێبینییهكانی له‌باره‌ی یاسای بودجه، به‌ڵام رێككاری یاساییش له‌و باره‌یه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.