لێکۆلەرێکی عەرەب: مهسرور بارزانی توانی بەسەر هەموو قەیرانەکان زاڵ بێت و وڵات بەرەو پێش ببات
لێکۆلەرێکی عەرەب باس لە سەرکەوتنەکانی کابینەی نۆیەم دەکات و دەڵێ :” مەسرور بارزانی توانی بە ئیرادەیەکی پۆڵاین رووبەرووی هەموو ئهو ئاڵنگارییانە ببێتەوە و وڵات بەرەو پێش ببات.
هادی جلومهرعی، لێکۆلەر و، سەرۆکی سەنتەری بڕیارە سیاسییەکان بۆ لێکۆلینەوە رایگەیاند،” مهسرور بارزانی توانی بەسەر هەموو قەیرانەکان زاڵ بێت و وڵات بەرەو پێش ببات، بینیمان کەرتی گەشتیاری، پیشەسازی، کشتوکاڵ و وەبەرهێنان چۆن بەرەوپێشچوون، شایەتی ئەوەین کە چۆن هەناری کوردستان گەیشتە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی دەرەوە، لە رووی رێگاوبانیشەوە کوردستان پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
سەرۆکی سەنتەری بڕیارە سیاسییەکان بۆ لێکۆڵینەوە، ئاماژەی بەوەشدا، لە سەردەمی ئەم کابینەدا وەرزی کۆچی پێچهوانه بۆ کوردستان دهستیپێكرد، بەهۆی سەقامگیری کوردستان و بەرەوپێشچوونی زیاتری کەرتی گەشتیاری، هەموو هاووڵاتییانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق هەمیشە حەز دەکەن سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن،
گوتیشی :” لە رابردوودا سەرۆک بارزانی بڕیارێکی دەرکردبوو تێدا گوتبووی: “هەر هاووڵاتییەک لە هەر ناوچەیەکی عێراق دێتە هەرێمی کوردستان، پێویستە مامەڵەی وەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵدا بکرێت، واتا نابێت جیاکاری لە نێوانیان بکرێت”، بینیمان لە راستیدا جێبەجێ کرا، ئەمەش بۆ گەورەیی و سیاسیەتی مەزنی سەرۆک بارزانی دەگەڕێتەوە.