هەواڵێکی خۆش لەبارەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیارانی کوردستان گەیشت
ئەو بڕە گەنمەی کە دەکەوێتەوە دەرەوەی پلانی وەرگرتنی گەنم لەلایەن حکومەتی عێراق بڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگای دوو کۆمپانیاوە لە 16 مانگەوە بە بازاڕیان بکات.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند :” بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو جووتیارانەی هێشتا گەنمەکەیان وەرنەگیراوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەپەیوەندیدان دوای کۆتاییهاتنی ئەو بڕە گەنمەی کە بڕیارە حکومەتی عێراق لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەریبگرێت کە بڕەکەی 500 هەزار تۆن گەنمە، کۆمپانیاکانی قەیوان و خۆشناو بڕی 200 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگرن .
گوتیشی:” لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵا پێکهات بۆ بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران و کارمان لەسەر کردووە و لەگەڵ هەر دوو کۆمپانیاکە گەیشتووینەتە رێککەوتن کە بڕی 200 هەزار تۆن گەنم لە 16ـی مانگەوە لە جووتیاران وەربگرن ئەوەی کە دەمێنێتەوە .
دەشڵێت:” پێشبینی دەکەین 150 هەزار تۆن گەنمی تر مابێت و وەرنەگیرابێ لەدەرەوەی ئەو پلانەی کە وەزارەتی بازرگانی عێراق دایناوە.