لە کەرکووک پیلانێکی تر دژ بە کورد جێبەجێ کرا و لە ژمارەیەک پۆست بێبەش کرا 

کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە نووسراوێکیدا کە واژووی بەرکان حەسەن عەبدوڵڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکەی لەسەرە؛ هاتووە، گۆڕانکاری لە پۆستی حەوت سەرۆک بەشی ئەو کۆمپانیایەدا دەکرێن و هیچ پۆستێک بە کورد نەدراوە، لە کاتێکدا پێشتر کورد خاوەنی دوو لەو پۆستانە بوو.

لادان و بێ بەش کردنی کورد لە پۆستەکانی شاری کەرکووک لەدوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، بەردەوامە و رێژەی فەرمانبەرانی کورد لە سەرجەم فەرمانگەکانی شاری کەرکووک کەمیکردووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، رێژەی فەرمانبەرانی کورد لە فەرمانگەکانی کەرکووک سەدا 22ـە، لە کاتێکدا سەدا 43ـیان لە پێکهاتەی تورکمان و سەدا 35ـە دیکەشیان لە پێکهاتەی عەرەبن، هەر چەندە کورد پؽکهاتەی زۆرینەن لە شارەکە.

Back to top button