سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی عەزم دەکات

رۆژی یەکشەممە 16ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێز موسەننا سامەرایی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم و دکتۆر ئەحمەد جبووری و دکتۆر خالد عوبێدی.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوا پەرەسەندنەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.

Back to top button