بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کردنی سێ کەسی بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کردنی سێ کەسی بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

لە ‌‌‌‎راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند :” تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی رێکاری یاسایی ، لە ٢٠٢٣/٧/١٧ توانیان سێ کەس دەستگیربکەن کە کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەر دەکەن، لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕی نیو کیلۆ لەماددەی کریستاڵ و بڕێک لەماددەی ماریجوانایان لایان دەستی بەسەر گیرا، .

راشیگەیاندووە :” پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و رووبەروی یاسا دەکرێنەوە.

Back to top button