یەكێتی بە ناوی دامەزراندنەوە فێڵ لە گەنجانی كەركووك دەكات و دۆسیەیان بۆ دەكاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی 7ـی 2023، لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كەركووك، بە ناوی دامەزراندن لە هێزەكانی كۆماندۆی یەكێتی، ژمارەیەكی زۆری خەڵك كۆكراونەتەوە و دۆسیەیان بۆ كراوەتەوە و بەڵگەنامە فەرمییەكانیان لێ وەرگیراوە.
كاوە ئەحمەد، بەرپرسی ناوچەی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكرای كرد، ئەو هەڵمەتە فێڵكردنێكی ئاشكرایە لە گەنجانی كەركووك، چونكە هیچ دامەزراندنێك لە ئارادا نییە، بەڵام یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن ئەو كارە دەكات، ئەگینا دوو مانگە مووچەی کارمەندانی دەزگاكانی خۆی نەداوە، كوا ئەو حیزبە توانای دامەزراندنی خەڵكی تازەی هەیە؟
بەرپرسی ناوچەی سێی پارتی روونیشی كردەوە: لە كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتی ئه‌م جۆرە جووڵانه ده‌كات كه ئه‌مه‌ش له لایه‌ن مه‌كته‌بی سكرتاریهتیانهوه به هاوبه‌شی لەگەڵ ئیداره‌ی گشتییان، پاره‌یه‌كی كەم دیاری ده‌كه‌ن و كۆمەڵێك كه‌س كۆده‌كه‌نه‌وه به ناوی وه‌رگرتنیان لە هێزەكانی كۆماندۆ یان دژه تیرۆر یان هەر هێزێكی دیكە، رەنگە پارەیەكی زۆر رەمزیشیان بۆ یەكجار پێ بدەن تاوەكوو دەنگەكەیان دەدەن، ئیتر دوایی كە هەڵبژاردن كۆتایی هات، بابەتی دامەزراندنەكەش كۆتایی دێت و كەس لێیان ناپرسێتەوە.