دوو لەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەک لە شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر دەستگیرکران
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، دەستگیر کردنی دوو لەوکەسانەی هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەک لە شەقامی ٦٠ مەتری شاری هەولێر راگەیاند
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند :” دوای ئەوەی سەر لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە ١٧ی ٧ی ٢٠٢٣ لە شەقامی ٦٠ مەتریی شاری هەولێر، سێ چەکدار هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییەک و لێیان دا و ئازاریان دا، دەست بەجێ لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر) دەست بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرا و لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکەین، دەرکەوت کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە و زاوا خەزوری یەکترن، خۆیان رادەستی (بەڕێوەبەرایەتییەکەمان) كرد.
لە راگەیاندراوەکە هەروەها هاتووە:” دوای وەرگرتنی رەزامەندیی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو لەو تۆمەتبارانە بە ناوەکانی (م ،ك ، أ) و (أ، ك ، أ) رووبەڕووی یاسا كرانه وه هەروەها بەدواداچوون بەردەوامە بۆدەستگیر کردنی تۆمەتباری سێ یەم و هيج كه س له ياسا به رزتر نيه.