کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی شایستەداراییەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت
دكتۆر ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” رۆژی سێشەممە ١٨ـی تەمموزی ٢٠٢٣، وەکو شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەی بەرێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران درێژەمان بە کۆبوونەوەکاندا ، کە چەند تەوەرێکی گرنگی لە خۆگرتبوو.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند:” لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکاندا باس لە بابەتی دارایی و بەشە بودجەی هەرێم و میزانی مراجعەی مانگەکانی ڕابردوو بابەتى داهاتى نانەوتی باس كرا . هەروەها پرسی تەمویلی پێشمەرگە و پەتڕۆدۆلار یەکێکی تر بوو لە باس و خواسی نێو کۆبوونەوەکان،.
باسی لەوەشکرد کە:” شاندی هەرێم بە دوایدا سەردانی کۆمپانیای سۆمۆمان کرد، و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری هەناردە کردن و هەناردەنەکردنی نەوت کرا بەو پێیەی کە لە بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی هاتووە. هەروەها پرسی تێچووی کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم تاووتوێ کرا.
گوتیشی:” هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ کرا، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پرسی بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان.
پاشان بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە ئەرکە نوێکەیدا شاندی هەرێم سەردانی بەرێز عەمار سوبحی خەلەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کرا.
زیاتر گوتی:” بريار وايه رۆژی پێنجشەممە لیژنەی باڵای هاوبەش کۆببینەوە.