شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، شاندی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا سه‌باره‌ت به بابه‌تی بودجه له به‌غدایه، له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیش ده‌ڵێت، پارتی له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانی دیكه لیستی هاوبه‌ش پێكده‌هێنێت.
ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان شكستی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و لاوازییه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت كه پێشتر له یه‌ك ساڵدا سێ هه‌ڵبژاردن له عێراق ئه‌نجام دراوه. خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م بابه‌ته سیاسییه.
پێشنیازێك هه‌یه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن و ئه‌ركی كۆمسیۆنی ئێستای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه له 7/1/2024 كۆتاییپێدێت، درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌رك و ته‌مه‌نی ده‌كه‌وێته مانگی نیسانی ساڵی 2024، بۆئه‌وه‌ی لانیكه‌م بتوانێت سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش بكات كه بڕیاری داوه له 18ـی شوباتی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و بتوانێت سه‌رپه‌رشتی بكات.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نیمچهڕێككهوتنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 18ـی شوباتی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، گوتیشی، ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی كۆمسیۆن بداته‌وه و ئه‌و واده‌یه‌ی دیاریكردووه ببێته واده‌یه‌كی فه‌رمی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه و سه‌رپه‌رشتیكردنی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
تا ئێستا رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێكیش بڵاوبكرێته‌وه، بودجه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق چه‌ند جارێك جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه پابه‌ندن به ناردنی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هیچ پاساوێك نییه بۆ نه‌ناردنی.
ئه‌ركی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بەغدایە، بریتییه له گفتوگۆكردنی بودجه و جێبه‌جێكردنی، روونیشیكرده‌وه، كه شانده‌كه له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌نگاوی باشیان بڕیوه، به‌تایبه‌ت كه شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌كارییه‌كی زۆره‌وه سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بوونه، به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت نه‌وت و ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
پێشبینیشی دەکەم كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه شاندی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا بگه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
زیاتر له 70 پڕۆژه‌یاسا له په‌رله‌مان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز نه‌گه‌یه‌شتووه‌ته په‌رله‌مان، چونكه تیمیێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی تایبه‌ت به پڕۆژه‌یاساكه ته‌واو بكه‌ن و بینێرنه په‌رله‌مان، گوتیشی، هێشتا دانیشتنه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران روونیشیكرده‌وه، دوێنێ سێشه‌ممه حكومه‌ت پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی “ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی حزبی به‌عسی” په‌سند كرد، ئەمەش هه‌نگاوێكی گرنگه و بەمزووانەش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت. و یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی پڕۆژەیاساکە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی جووتیارانی كورده له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور. گوتیشی، له دوای 12 ساڵ، توانیویانه لیژنه‌ی مادده‌ی 140 زیندوو بكه‌نه‌وه و 200 ملیار دیناریشیان بۆ كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه له بودجه‌ی گشتی ته‌رخان كردووه، هه‌روه‌ها گوتی، سبه‌ی پێنجشه‌ممه 20ـی ته‌ممووز، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت.
له بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و پێكهێنانی لیستی كوردی، تێڕوانینی پارتی به‌و شێوه‌یه له هه‌ر شوێنێكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پێویست به یه‌ك لیستی بكات ده‌بێت یه‌ك لیستی كوردی هه‌بێت، به‌ڵام له هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه كه كورد زۆرینه‌یه و تاك لیستی له قازانجی كورده، ده‌بێت هه‌ر حزبێك به لیستی خۆی به‌شداری بكات. جه‌ختیشیكرده‌وه پارتی له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات هاوپه‌یمانی ده‌كات و به‌شداری له لیستی كوردی ده‌كات.