دوای 12 ساڵ یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140ی دەستوور بەڕێوەدەچێت
بڕیارە ئەمڕۆ دوای 12 ساڵ یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140ی دەستوور بەڕێوەدەچێت و، لیژنەکە 200 ملیار دیناریشی بۆ تەرخانکراوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:” كۆده‌نگییه‌كی سیاسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه بدات، كه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زه‌وی جووتیارانی كورده له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور.
گوتیشی، له دوای 12 ساڵ، توانیویانه لیژنه‌ی مادده‌ی 140 زیندوو بكه‌نه‌وه و 200 ملیار دیناریشیان بۆ كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه له بودجه‌ی گشتی ته‌رخان كردووه.”
هه‌روه‌ها گوتی، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 20ـی تهمموز، دوای 12 ساڵ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت.