سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا دەکات

رۆژی پێنجشەممە 20ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سێباستیان لوکۆرنوی وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی جیهان و ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا، جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەکانی داعش و هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

Back to top button