راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
بەناوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر و سووتاندنی باڵوێزخانەی وڵاتی سوید لە بەغدا دەکەین و ئەو رەفتارە دژ بە دەستوور و یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین. لە هەمان کاتیشدا، ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزدەکەین و دژی سووتاندن و بێڕێزیکردنین بە پەرتووکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان، و پشتگیری لە بەڕێز سوودانی و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ـی ٧ـی ٢٠٢٣