بەرپرسێکی یەکێتی بۆ کوڕانی تاڵەبانی : مۆدیلی سیناریۆی ئیكس پایه‌ر نه‌ماوه
به‌ختیار كاوانی، به‌رپرسی ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له هه‌ولێر له پەیجی فەرمی خۆی له فه‌یسبووك وەڵامی کوڕانی تاڵەبانی دەداتەوە و بۆیان نووسیویه‌تی، “شه‌رم له خه‌باتی باوكتان بكه‌نه‌وه، مۆدیلی سیناریۆی ئیكس پایه‌ر نه‌ماوه”.
بەختیار کاوانی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی” ریشی خۆتان له ده‌ست منداڵ و تاڵ مه‌نێن دوای به هه‌رچوار په‌ل پێوه ده‌بن مه‌له‌ف و فایله‌كان زۆرن قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت، تۆزێك خه‌مخۆری كادیرهکانی خۆتان بن لە هەولێر باشتره”.
لەماوەی رابردوو بەختیار کاوانی ئاشکرای کرد کە له كه‌لكه‌سماق ته‌قه‌ی لێ كرا، و هەروەها له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری یه‌كێتییه‌وه له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ هه‌ڵكوترایه سه‌ر ژن و منداڵه‌كه‌ی له سلێمانی و سووكایه‌تییان پێ كرا.