حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەکی زۆری بۆ چوارقوڕنە تەرخانکرد
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار، زیاتر له 300 ملیۆن دینار بۆ نوێكردنهوه و قیرتاوكردنی چهند شهقامێكی چوارقوڕنه خهرج دهكا.
وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند:” ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە خەرجكردنی گوژمەی (327،470،000)دینار بۆ نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام لە شارۆچكەی چوارقوڕنە.
ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی روكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی چوارقوڕنەیە و بەپێی رێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامی سەرەكیی ناو بازاڕی چوارقوڕنە خەرج دەكرێت.