ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا بکات و ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە.
هاوکات بڕیارە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق، رێنمایی تایبەت بە خەرجکردنی بودجە بە وەزارەتەکان بدات، لە ئەگەری رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەمان ئەو رێنماییانە بۆ حکومەتی هەرێم رەوانە دەکرێن”.
لای خۆشیەوە جووتیار عادل، ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 23/7/2023، بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی بودجە و مووچە سەردانی بەغدا دەکەنەوە و، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم دوو رۆژەدا لەسەر زۆرینەی پرسەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەگەنە رێککەوتن و، هیچ بیانوویەک لە بەردەم ناردنی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستاندا نامێنێت.