بۆ یەکەمجار لە کوردستان کارگەیەکی گرنگی بواری تەندروستی دروست دەکرێت و زیاتر لە 250 هەلی کار دەڕەخسێنێت
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاشکرای دەکات،” بۆ یەکەمجار لە کوردستان کارگەیەکی گرنگی بواری تەندروستی دروست دەکرێت و زیاتر لە 250 هەلی کار دەڕەخسێنێت
د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” بۆ یەکەمجارە کارگەی دروستکردنی سرنج لە ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێنرێت، کە بازاڕی کوردستان پێویستی پێیەتی ”
گوتیشی:” کارگەکە بە ئامێرو تەکنەلۆژیای ھەرە پێشکەوتووی بەرهەمەکانی بەرهەم دەهێنرێت و، رکابەری بازاری عێراق و ناوچەکە دەکات و، پێداویستی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی و بۆ خوارو ناوەڕاستی عێراقیش بە رێژەی ٧٠٪ پڕ دەکاتەوە.
ئەوەشی راگەیاند کە کارگەی دروستکردنی سرنج زیاتر لە 250 هەلی کار بۆ کچان و کوڕانی سنوورەکە رەخساندووە و، جیا لە دویان هەلی کاری دیکەی ناڕاستەوخۆ.”