بە فەرمانی مەسرور بارزانی، 130 کەس لە هەڵەبجە دادەمەزرێن

بە فەرمانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، 130 کەس وەک فەرمانبەر لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێن.

لە راگەیێندراوێکدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “بە مەبەستی گرنگیدان بە سێکتەری تەندروستی و لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 100 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە و 30 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دادەمەزرێن.”

Back to top button