سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم دەكات

رۆژی دووشەممە 24ی تەمموزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم بە سەرۆكایەتیی ئوسامە نوجەیفی سكرتێری گشتیی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەروەها هەڕەشە و كۆسپەكانی بەردەم پێكەوەژیان و ئاشتەوایی و گەشەسەندن ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستیی هاتنەكایەوەی ڕوانگەیەكی هاوبەشی نیشتیمانی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و پابەندبوون بە بنەماكانی شەراكەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و تەوافوق لە بەڕێوەبردنی وڵات كرایەوە.

تاوتوێكردنی بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی پارێزگاكانی عێراق و، هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنەكان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوە بوون.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button