به‌ڵێنێكی تری مه‌سرور بارزانی بۆ كفری كه‌وته واری جێبه‌جێ كردن

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی راسپارد به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له ماوه‌یه‌كی زوودا ده‌ست به كاره‌كانی لێدانی ئه‌و بیرانه بكرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی لێدانی پێنج بیری ئاوی خواردنه‌وه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بۆ هاووڵاتییانی شاری كفری جێبه‌جێ بكرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و هه‌ڤاڵ خدر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان، كۆبووه‌وه.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و دیوانی وه‌زاره‌تی راسپارد به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و شاری كفری، به‌زووترین كات ده‌ست بكرێت به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی لێدانی ئه‌و پێنج بیره بۆ دانیشتووانی شاری كفری له ئیداره‌ی گه‌رمیان.
#Xwakurk #خواکوڕك