ئەمریكا نەخشەی دەوڵەتی كوردستان لە عێراق و سوریا دەكێشێت

خواكوڕك

كورد سەدەیەكە لە پێناو سەربەخۆیدا دەجەنگن ، بەڵام هێشتا ئامانجی سەربەخۆی شین نەبووە, زلهێزەكان بۆ ئەڵتەرناتیڤ دەگەڕێن لەهەوڵدان بۆ گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، هەردوو دەوڵەتی (عێراق و سوریا ) سیادەیان نەماوەو بە فعلی دابەشبوون بوون و یەكپارچەی خاكەكەیان لە دەستداوە حوكمی دیكتاتۆری و مەزهەبی لە عێراق شكستی هێناوە ، چی دیكتاتۆری سوننی (1921 -2003 ) یاخود دیكتاتۆری شیعی (2003 – 2017) ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە كە عێراق ناتوانێت كورد و شیعەو سوونە لە ماڵێك و لە خاكێكدا كۆبكاتەوە .

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری (صوت كردستان) ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نەخشەی دەوڵەتی كوردستانی لە (سوریاو عێراق ) ئامادەكردووەو و بڕیارە دوای كۆتایی هێنانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەكەداو ڕوخانی كۆماری سوریای بەعسیزم دەست بەكارەكانی بكرێت .

بە پێی هەواڵی ماڵپەری (صوت كردستان) ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا داوا لەلایەنە كوردییەكان دەكات ، یەكگرتوو بن و خاوەنی هەمان ئامانج بن بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان لە عێراق و سوریا ، ئەوكاتەیش ئەمریكا پاڵپشتی هێزە كوردییەكان دەكات بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان .

بە پێی زانیارییەكان وابڕیارە لە هاوینی داهاتوودا بەتەواوی (عیراق و سوریا ) لە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پاكبكەنەوەو كۆتاییان پێ بهێنن .

Back to top button