په‌رله‌مانتارێكی پارتی: كه‌سانی وه‌ك سەركۆ گەڵاڵی و پاشكۆكیانی سنووری نه‌ك جاشایه‌تیی سیاسی، سنووری ئه‌وپه‌ڕی ئه‌ده‌بی سیاسیشیان تێپه‌ڕاندووه
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌داته‌وه و پێی دەڵێت: كێ له حیزبه‌كه‌ی تۆ دز و قۆڵبڕتر هه‌یه؟ له سلێمانی داروبەردتان دزی و فرۆشتتان، ده‌تانه‌وێت هه‌ولێر و دهۆكیش بهدهدری سلێمانی ببه‌ن؟
مه‌لا جیهاد حه‌سه‌ن، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: له سه‌فقه‌یه‌كی گوماناویدا سه‌رجه‌م دۆسییه‌كانی شاسوار عه‌بدواحید له‌گه‌ڵ قوباد و پافڵ تاڵەبانی داخران، ده‌نا زۆر ده‌مێك بوو ده‌بوو پرسی شاسوار یه‌كلا ببێته‌وه، ئه‌م نموونه‌یه باشترین شته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سەركۆ گه‌ڵاڵی، من له سه‌ركۆ ده‌پرسم ئەوان بوون ده‌یانگوت داهاتی سلێمانی با نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و خۆیان ته‌كمیله‌ی مووچه‌ی پێ ده‌كه‌ن، چونكه وایان ده‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌ی زیاده‌ی له مووچه مایه‌وه ده‌یدزن، ده‌ستخۆشیی بۆ كاك مه‌سرور بارزانی پێی گوتن فه‌رموون ئیداره‌ی خۆتان بده‌ن، من پاره‌ی نه‌وتتان بۆ ده‌نێرم، به‌ڵام ناردنه‌كه‌ی به هه‌ق و حساب بوو، بۆیه نه‌یانتوانی له پاره‌ی نه‌وت دزی بكه‌ن، هاتن پاره‌ی بانكه‌كانی سلێمانی و داهاتی سلێمانییان دایه چه‌ته و گرووپه چه‌كداره‌كانی خۆیان، كه بۆ پاكتاوكردنی ناوخۆ و كوشتنی خه‌ڵك به‌كاری ده‌هێنن.
گوتیشی: ئێستا یه‌كێتی باری لار بووه، هه‌م پاره‌ی دزییه‌كه‌ی سلێمانی به‌شی ناكات چونكە فێری دزیی زۆرتر بووە، هه‌م ده‌یه‌وێت چۆن دۆخی ناوخۆی خۆی تێكچووه، ئاواش كوردستان تێك بدات، بۆیه هاتووه به هێنانه‌پێشه‌وه‌ی پیاوێكی بچووكی وه‌ك سەركۆ، ده‌یه‌وێت باری لاری راست بكاته‌وه، كه راست ناكرێته‌وه.
ئەو پەرلەمانتارە ئه‌وه‌شی خسته روو: یه‌كێتی نه‌ك دهستپارێزیی له دزی لە سلێمانی نه‌كردووه، به‌ڵكوو په‌رله‌مانتاری خۆی به چه‌كه‌وه هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر پرۆژه و داوای وه‌رگرتنی سه‌رانه ده‌كات، به سه‌دان چەتهی یه‌كێتی له‌ناو سلێمانی خه‌ریكی وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ن له خه‌ڵك و پرۆژەكان، به ده‌یان بازرگانی سلێمانی ئه‌و شاره‌یان جێ هێشتووه و كه‌سانی وه‌ك سه‌ركۆ و پاشكۆكیانی سنووری نه‌ك جاشایه‌تیی سیاسی، سنووری ئه‌وپه‌ڕی ئه‌ده‌بی سیاسیشیان تێپه‌ڕاندووه