شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتن

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتن بۆ تمویلکردنی هەرێم و ناردنی مووچە و بودجەی هەرێم.

ئومێد سەباح سەرۆکی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه،‌ به‌ مه‌به‌ستی ناردنی شایسته‌ داراییه‌‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هەردوولا گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا.
دەقی راگەیێندراوەکە..

به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێکەوتی 26/7/2023 شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه،‌ به‌ مه‌به‌ستی ناردنی شایسته‌ داراییه‌‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ هەردوولا گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا.

له‌و چوارچێوه‌یه‌ش كۆنووسێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو شانده‌كه‌ واژۆ كرا و بڕیار وایه‌ كه ده‌ست به‌جێ تمویلی هه‌رێمی كوردستان بكرێت .

شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
27/7/2023
كاتژمێر 1:30 به‌ره‌به‌یانی

Back to top button