ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی ئەندامی چەند باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی ئەندامی چەند باندێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاند و رێکاری یاسایيان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند:” دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) بەبڕیاری بەڕیز دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر ، (٤) لە ئەندامانی ئەم باندانەی ماددەی هۆشبەر لەکاتی فرۆشتن و دابەشکردنی دەستگیركران،بەناوەکانی (ی, ع ، م)و(م، ج ، م)و(د، م ، ب)و(أ ، ج ، ی).
راشیگەیاندووە،” لەکاتی دەستگیر کردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا دەستمان گرت بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( مەریجوانە و حشیش و کریستاڵ و هیرۆین) هەروەها دەستمان گرت بەسەر چەند کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر،”
ئەوەش خراوەتە روو کە تۆمەتباران رێکاری یاسایيان بەرامبەر گیراوەتەبەر.